بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەرۆکی فەڕەنسا لەو بارەیەوە وتی: "ترەمپ ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: دەیەوێت پاشەکشێ بکات لە سووریا بەڵام ئێمە توانیمان ڕازی بکەین بە مانەوەی".
ماکرۆن دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی دووڕۆژی ڕابردووش کە کرایە سەر سووریا جەختی کردوووە سەرجەم موشەکەکان ئامانجەکانی خۆیان لە سووریا پێکاوە و لەسەر ئاستی سەربازیش هێرشەکان سەرکەتوو بوون.
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد: دەستوەردان لە سووریا کارێکی دروست بوووە کە بە ناوی کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد ڕووسیا ڕێگری دروست کردوووە بۆ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیەتی گەیاندە لاوازی و بێدەسەڵاتی.
لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا سەرۆکی فەرەنسا وتی: "لە ئێستادا خۆمان بۆ چارەسەرێکی سیاسی ئامادە دەکەین لە سووریا، ئامانجی کۆتایی قۆناغێکی ڕاگوزەرە و لە بنەڕەتیشەوە ڕووسەکان ئەو پێشنیارەیان کردوووە."
سەرۆکی فەڕەنسا دەربارەی ڕۆڵی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو گورزە سەربازییەی کە لە سووریا وەشێنرا، توانی پشتیوانی تورکیاش بەدەست بهێنێت هەر بۆیە بایەخی زیاترە لە ڕووسەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەرەبەیانێکی زوودا، ویلایەتەیەکگرتوووەکانی ئەمریکا بە هاوکاریی بەریتانیا و فەڕەنسا، بە بیانووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی، گورزێکی سەربازییان لە سووریا وەشاند و چەند بنکە و بارەگایێکی هەستیاری سوریایان بۆمباران کرد.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment