بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: یه‌كێک له هه‌ڵه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه تا ئێستاش لیژنه‌یێک یان كۆمسیۆنێک یاخود ده‌سته‌یێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رايەتیی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌دواداچوون بۆ كێشه سیاسی و هونه‌ری و یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت زۆرجار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له چوارچێوه‌یێكی سیاسی‌دا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه پێویستی به پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوون و ورده‌كاری هه‌یه.
نەجیبە نەجیب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری دروست نه‌كردنی ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان یه‌كڕیزی نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌توانرێت به‌شێوەیێک پێكبهێنرێت كه نوێنه‌ری حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌خۆ بگرێت.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment