هەڵەبجە ستەمی ئەو دەسەڵاتدارنە وەبیر دێنێتەوە کە چەکی کۆمەڵکوژییان بەدەستۆیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16 مارسی 2021 سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ یادی 33 ساڵه‌ی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگه‌یاند، هەڵەبجە ستەمی ئەو دەسەڵاتدارنە وەبیر دێنێتەوە کە چەکی کۆمەڵکوژییان بەدەستۆیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە وتیشی: "ئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌ مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له‌ دژی زوڵم و دیکتاتۆری، 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی کیمیاباران کردنی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی کوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، که‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران که‌سی سڤیل".

ناوبراو روونیشی کرده‌وه‌ "هه‌ڵه‌بجه‌ برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه‌، که‌ که‌ره‌سته‌یه‌ک بووه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئیلهام لە گیان بەخت کردووی شەهیدان و ناڵەی رووحیان وه‌رده‌گرین، کە ئه‌وان خه‌باتیان بۆ کرد، له‌ پێناو عێراقێکی دیموکراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه‌ بکه‌ن".

مسته‌قا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای ره‌حمه‌تی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵبجه‌ کرد و گوتیشی: "نه‌مری بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پاک، شکۆ و سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی ئازادی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1328

Your Comment

You are replying to: .
captcha