به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیرۆل ئایدین، جێگری پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا له کاردانه‌وه به پاڵپشتیی حکوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه له هێرشی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر خاکی سووریا و ڕه‌زامه‌ندیی زلهێزانی تورکیا له‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له شه‌وی مێعراجی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و له به‌رچاوی ده‌وڵه‌ت و ڕێبه‌ری وڵاتانی ئیسلامی، ناوچه ئیسلامییه‌کانیان بوردومان کرد.
هه‌ندێ له ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی پێشوازیان له‌و هێرشانه کردوووه و ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ ئه‌و کاره ڕاده‌گه‌یێنن. سووکایهتیێک زیاتر له‌مه ده‌توانێت چی بێت؟
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: تورکیاش یه‌کێک له‌و وڵاته ئیسلامییانه‌یه که پاڵپشتی له‌و هێرشه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا کردوووه. فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مریکا به هه‌ر بیانۆیێک ناوچه ئیسلامییه‌کانیان بوردومان کردوووه. ڕێبه‌ری ئه‌و وڵاته ئیسلامییانه‌ی که پاڵپشتییان له‌و کاره کردوووه ده‌بێ له‌و باره‌وه ڕوون کردنه‌وه‌یان بێت. ئه‌و وڵاته ئاوه‌ها سووکایهتییێک قبووڵ ناکات. ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی 2019دا بگۆڕدرێت. سه‌باره‌ت به هێرشه کیمیاییه‌کانی سووریا قسه و باس زۆره، ئێمه ئه‌م قسه و باسانه‌مان له ساڵی 2003 له هێرش بۆ سه‌ر عێراق زۆر بیستبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment