بەپێی پەواڵی کوردپرێس، فواد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به بڕیارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ئه‌مساڵ له یادی ئه‌نفالی بادینان مه‌راسیمی گه‌وره و شایسته رێكده‌خرێت.
وەزارەتی شەهیدان پێشتر پڕۆژەیێكی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ رێكخستنی یادەكان و چەند یادێكی سەرەكی دەستنیشان كران، كە بەفەرمی بكرێنەوە، یادەكانی دیكەش یەكە ئیدارییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدان دەیكەنەوە.
ئەو یادانە پێكهاتوون لە كیمیاباران، ئەنفال، یادی قەڵادزێ، رۆژی شەهیدی زانكۆ، رۆژی شەهیدی ئێزیدی.
قۆناغەكانی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی1988 هەزاران كەسی شەهید و بێسەروشوێن كردوو هەزاران گوندیشی وێران كرد.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment