بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شایەتحاڵان دەڵێن ناوەندی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق کراوەتە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
هەروەها لەبارەی هاوئاهەنگی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێرشەکە وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی: هاوپەیمانانمان بەشێک بوونە لەو هێرشانەی ئەنجام دراون.
لەبارەی هاوئاهەنگی لەگەڵ رووسیا وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی: هاوئاهەنگیمان لەگەڵ رووسیا نییە و هەوڵمانداوە بەریەککەوتن روونەدات.
لە لایێکی دیکەوە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: سیستەمی دژە ئاسمانیی سووریا بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا چالاک کراوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاند: ناوەندی توێژینەوەی زانستیی لە ناوچەی «برزە» لە دیمەشق کراوەتە ئامانجی ئەو هێرشانە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ئەو هێرشانە بە هاوکاریی فەرەنسا و بەریتانیا ئەنجام دراوە.
سەرچاوە: سانا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment