بەفەرمی ڕەت دەکرێتەوە لە بارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان گفتوگۆ کرابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بە شێوەی فەرمی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ئەنجامی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە بارەی گەڕانەوی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان، ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی وتەبێژەی نووسینگەی عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «القدس العربی» ڕایگەیاند هیچ ئاگای لە بەڕێوەچوونی گفتوگۆ بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە و زیادی کرد: بەغدا و هەولێر هێشتا لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێکنەکەوتوون.

حەدیسی جەختی کردەوە بڕیار دان لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێی ناکۆکەکان لە ئەستۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە.

ناوبراو وتیشی: کۆمیسیۆنی تەکنیکیی دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانیان لەبارەی پرسی نەوت و دەروازە سنوورییەکان درێژەدەدەن و تا ئێستاش پرسیمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13205

Your Comment

You are replying to: .
captcha