ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌مدیسان عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌مدیسان عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم به‌یاتی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: به‌ بۆنه‌ی پاڵپشتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ عه‌بادی ده‌رفه‌تی پێکهێنانی دووباره‌ی کابینه‌ی داهاتووی عێراقی ده‌بێت.

به‌یاتی زیادی کرد: ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به بۆنه‌ی پشکخوازیی هه‌موو پارته‌کان بۆ ئه‌و پۆسته‌ و وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تخانه‌کان دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌ بۆنه‌ی پاڵپشتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و خۆشه‌ویستی لای خه‌ڵک شانسێکی زیاتری هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت.

به‌یاتی زیادیشی کرد: دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی عێراق به‌ هۆی بڵاوه‌بوونی ده‌نگی زۆربه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13191

Your Comment

You are replying to: .
captcha