ئه‌ندامانی یه‌کێتی ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان به‌ یه‌ک لیسته‌وه‌ ده‌رده‌بڕێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان به‌ یه‌ک لیسته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌عدی پیره‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ یه‌ک لیسته‌وه‌ که‌ ژماره‌ی لیسته‌که‌ 162ه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێتی ده‌توانێت به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ بداته‌وه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ئه‌و حیزبه‌ چڕ کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13189

Your Comment

You are replying to: .
captcha