نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان له‌ دژی توندوتیژی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و کۆنسسووڵی ئه‌مریکا له‌ عێراق پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و به ‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا خرایه‌ به‌ر باس و هاوكات هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی‌ هه‌ماهه‌نگییێكی باشتر له ‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2017.04.10 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد كه‌ كین گرۆس كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی دیپلۆماسی یاوه‌رییان ده‌كرد.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردان و پێشكه‌ش كردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ سیلیمان و شاندی یاوه‌ری كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی كردن بۆ پشتگیری كردن له‌ دروست بوونی ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و توندوتیژی كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر پێویستیی‌ هه‌ماهه‌نگییێكی باشتر له ‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی هاوڕا بوون.

تاوتوێ کردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و ئاڵوگۆڕ كردنی بیر و بۆچوون له‌باره‌یانه‌وه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13188

Your Comment

You are replying to: .
captcha