داعش له‌ سووریا هه‌ڕه‌شه بکاته‌ سه‌ر ئاسایشی عێراق داپه‌ڕی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: به‌غدا داپه‌ڕی پێویست ئه‌نجام ده‌دات بۆ ڕێگری له‌ هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هێشتاکه‌ داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و سنووره‌کانی عێراقدا بوونی هه‌یه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر پاشماوه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بکه‌نه‌ سه‌ر عێراق داپه‌ڕی پێویست بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڕه‌شه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.

ناوبراو وتیشی: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌م له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان کردبوو‌ و داوا له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی کراوه‌ بۆ ڕێگری له‌و مه‌ترسییه‌ی داعش به‌رنامه‌ڕێژی بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "العرب الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13184

Your Comment

You are replying to: .
captcha