فه‌ڕه‌نسا ناتوانێت یارمه‌تییێکی زۆر به‌ کورده‌کانی سووریا بدات

به‌شی جیهان- دوو کارناسی ڕووسیا پێیان وایه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ سووریا وه‌کوو باکووری ئه‌فریقا له‌ ژێر نفووز و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسادا نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ ناتوانێت کارێکی زۆر بۆ کورده‌کانی سووریا بکات که به‌ره‌وڕووی هێرشی تورکیا بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا، فه‌ڕه‌نسا پاش دیداری سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی کوردی سووریا ئاماده‌ییی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ ڕه‌وانه‌ کردنی هێز بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

به‌ڵام دوو کارناسی ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دان ڕاگه‌یاندنی پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسا له‌ کورده‌کان هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی سووریا ته‌نیا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ڕای گشتییه‌.

گرگۆری لۆکیانۆف شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ قوتابخانه‌ی ئابووری مۆسکۆ به‌ ڕاشا تووده‌ی ڕاگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش له‌ سووریای کردبوو به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا.

ڕۆسلان مامدۆف شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕووسیا پێی وایه‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناتوانێت کارێکی زۆر بۆ کورده‌کانی سووریا ئه‌نجام بدات و پشتیوانی له‌وان بکات.

ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه‌ فه‌ڕه‌نسا توانا و ئه‌زموونی ئه‌مریکای نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کارێک بۆ کورده‌کانی سووریا ئه‌نجام بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13172

Your Comment

You are replying to: .
captcha