به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌ی ناوچه‌ی ئه‌رزڕووم که به‌رپرسی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی بۆرجۆ چلیک ئۆزکان، نوێنه‌ری مووش له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی له ئه‌ستۆدایه به خستنه پاڵی تاوانێکی زیاتر 6 ساڵ زیندانی دادگه‌ی سزای مووشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زیندانه‌که‌ی بۆ 7 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ زیاد کرد.
دادگه ئاماژه پێکراوه‌که ئه‌و سیاسه‌توانه کورده‌ی تورکیای به تاوانی "بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان"، "ئه‌ندامێتی له گرووپه چه‌کداره‌کان" و "ئه‌نجامدانی سزا به ناو گرووپه چه‌کداره‌کان" به 7 ساڵ زیندان مه‌حکووم کردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment