به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا به پشتیوانیی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا پاش دوو مانگ شه‌ڕ و به‌کارهێنانی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی قورس کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرینی کۆنتڕۆڵ کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له 18ی مارچی 2018وه نزیک به 137 هه‌زار دانیشتووی عه‌فرین ئاواره بوونه و ته‌نیا 50 بۆ 70 هه‌زار دانیشتووی عه‌فرین له‌و شاره ماونه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی WNDی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به دۆخی شاری عه‌فرین دۆخی ئه‌و شاره‌ی به ئه‌سه‌فبار وه‌سف کردوووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه خۆراک و ئاوی پێویست له شاره‌که‌دا نییه و کاره‌باشیان پچڕاوه و هێزه‌کانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوووانی ناوچه‌که بۆ شار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێشتاکه تاڵان کردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه. به گشتی دۆخی شاری عه‌فرین به قه‌یراناوی وه‌سف کراوه.
لاما فاکح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت: هه‌لومه‌رجی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که له شه‌ڕی عه‌فریندا ئاواره بوونه خراپه. ئه‌وانه‌ی که ڕێگرییان لێ کراوه و ناتوانن بچنه به‌شی کۆنتڕۆڵکراوی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و ماڵ و سامانیان تاڵان کراوه هه‌لومه‌رجێکی زۆر خراپتریان هه‌یه. ده‌بێ هێزه‌کانی تورکیا و سه‌ربزێوانی سووریا کۆتایی به ڕووخاندنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییان و تاڵان کردنی دارایییه‌کانیان بهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment