به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستخۆشی له هێزه عێراقییه‌کان کردوووه له‌باره‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له مووسڵ و له‌نێوبردنی ئه‌و گرووپه له عێراقدا.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه باس له‌وه ده‌کات که تره‌مپ و عه‌بادی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌که و گۆرانکارییه‌کانی سووریا باس و گفتوگۆیان کردوووه و له‌سه‌ر گرینگیی سه‌رکوت و له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش و ڕێگری له جێگیربوونی دووباره‌یان له ناوچه‌که جه‌ختیان کردۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داکۆکی‌یان له‌سه‌ر گرینگیی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان کردوووه بۆ ته‌واو کردنی قۆناغی سازێنه‌ری و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌یل و خواستی وڵاته‌که‌ی کردوووه بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له ناوچه‌که و جێگیر بوونی پێوه‌ندییێکی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکان به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند و پته‌و کردنی ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له ناوچه‌که و جیهان.
له‌لایێکی دیکه‌وه کۆشکی سپی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: تره‌مپ و عه‌بادی له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌کاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوکاری بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی داهاتوو له ناوچه‌که و سه‌رکوت و له‌ناوبردنی داعش کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی هه‌واڵی "روسیا الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment