حه‌یده‌ر عه‌بادی و دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا و دۆخی ناوچه‌که‌ و گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان کردوووه‌ له‌باره‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ مووسڵ و له‌نێوبردنی ئه‌و گرووپه‌ له‌ عێراقدا.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تره‌مپ و عه‌بادی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌که‌ و گۆرانکارییه‌کانی سووریا باس و گفتوگۆیان کردوووه‌ و له‌سه‌ر گرینگیی سه‌رکوت و له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش و ڕێگری له‌ جێگیربوونی دووباره‌یان له‌ ناوچه‌که‌ جه‌ختیان کردۆته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه‌: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داکۆکییان له‌سه‌ر گرینگیی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان کردوووه‌ بۆ ته‌واو کردنی قۆناغی سازێنه‌ری و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر مه‌یل و خواستی وڵاته‌که‌ی کردوووه‌ بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و جێگیر بوونی پێوه‌ندییێکی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکان به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند و پته‌و کردنی ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ کۆشکی سپی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: تره‌مپ و عه‌بادی له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌کاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوکاری بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی داهاتوو له‌ ناوچه‌که‌ و سه‌رکوت و له‌ناوبردنی داعش کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی هه‌واڵی "روسیا الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13128

Your Comment

You are replying to: .
captcha