سۆران عومەر: لە ساڵ و نیوێکدا چوار ترلیۆن دیناری داھاتی نەوت دیار نییە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای‌دەگەیێنێت: زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دیار نییە، ئەوەش بەپێی بەڵگەکانی حکوومەت کە بڵاوی کردۆتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆران عومەر بە خەندانی راگەیاند: بەپێی ئەو بەڵگانەی کە حکوومەتی ھەرێم خۆیان بڵاویان کردۆتەوە، لە ماوەی ١٥ مانگی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا بایی چەند نەوت فرۆشراوە؟ بە چەند فرۆشراوە؟ لە سەدا چەندی فرۆشتوووە؟ داھاتی ناوخۆی چەند بوووە؟ و چەندێکی داوە بە مووچە؟ خراوەتە ڕوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد: بەپێی بەڵگەکانی خۆیان بڕی چوار ترلیۆن و ٢٧٣ ملیار دیناری خەڵکی کوردستان دیار نییە جگە لەو پارەیەی کە بەغدا بۆی ناردوون.

سۆران عومەر جەختی کردەوە: "تەحەدای سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی دەکەم با بێن بیسەلمێنن کە وا نییە."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13124

Your Comment

You are replying to: .
captcha