بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ڕەزا پوور ئیبراهیمی لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ئاماژەی دا بە بابەتی پرسیار لە سەرۆک کۆمار و وتی: لە کۆتایی ساڵی 96دا نامەیێک بۆ دەوڵەت نێردرا تا نوێنەرانی سەرۆک کۆمار بۆ تاوتوێ کردنی پرسیار بە کۆمیسیۆن بناسێندرێن بەڵام بە بۆنەی پشوودانی نەورۆزەوە دواخرا.
ناوبراو درێژەی دا بەگوێرەی نامەی پێشوو پێوەندییمان لەگەڵ دەوڵەت کردووە تاکوو نوێنەرانی سەرۆک کۆمار بۆ تاوتوێ کردنی پرسیار بە کۆمیسیۆنی ئابووری بناسێندرێن.
ناوبراو زیادی کرد ئەگەر ناوی ئەو کەسانە تا بەیانی بدرێتە کۆمیسیۆن کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment