بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن گیتە جێگری خزمەتگوزاریی شاری، شارەوانیی مەهاباد لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ڕایگەیاند: لە ڕۆژەکانی چوراشەممە و پێنجشەمە لە دوو قۆناخدا 7 تەن زبڵی بەجێماو لە ڕۆژی 13ی خاکەلێوە لە ڕێگای مەهاباد بۆ بۆکان و ڕێگای پەسوە کۆ کرایەوە.
ناوبراو زیادی کرد سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 15ی خاکەلێوە یەکەکانی خزمەتگوزاریی شار بە کەرەستەی پاکسازی دەستیان کردە کۆ کردنەوەی زبڵەکانی ڕێگای مەهاباد بۆ بورهان و پیرانشار.
حەسەن گیتە زیادی کرد: لە قۆناخی دووهەمدا کە ڕۆژی پێنجشەممە 16ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو بە بەشداریی پارێزەرانی ژینگە ڕێگای مەهاباد بۆ سەردەشت و پەراوێزی بەنداوی مەهاباد پاکسازی کرا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment