به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێرزاد قادر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له شاری شه‌نگال کارێکی زیره‌کانه‌یه بۆ ڕێگری له هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ ئه‌و شاره به بیانۆی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێک دژی ئه‌نقه‌ره.
ناوبراو زیادی کرد: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به هۆی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق له شه‌نگال و دووری گرتن له هه‌ر جۆره شه‌ڕی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه، ناچنه شه‌نگال.
قادر زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێستا به‌دوای جێگیرکردنی هێمنایه‌تی و ئاشتی و پاراستنی ئاسایش و جێگیربوون له شاری شه‌نگال له ڕێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه بهشبهرهکان له‌و شاره‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment