درێژەی خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ جارێکی دیکە مووچەخۆرانی ناڕازیی لە شارەکانی سلێمانی و ڕانیە لە هەرێمی کوردستان بۆ ناڕەزایی دەربڕین هەمبەر پاشەکەوتی مووچە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی خاکەلێوە مووچەخۆرانی ناڕازی لەوان مامۆستایان، کارمەندانی بەشی تەندروستی و فەرمانبەرانی ژمارەیێک لە ئیدراەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین ڕژانەوە سەر شەقام.

لە رانیە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ژێر ناوی "سێشەممەی بەرەنگاری" دەستیپێ كردەوە و خۆپیشاندەران دروشمەكانی" ئێمە خەڵكی راپەڕین لە پێناو مافمان ئەمرین" و "كۆڵ نادەین و ماندوو نابین، بەردەوام دەبین" بەرز كردووەتەوە.

داوای خۆپیشاندەران كۆتایی هێنان بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە و پێدانی مووچەكانیانە لەوادەی خۆیدا بوو.

لە سەرەتای‌ ساڵی‌ 2016ەوە حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كار بە سیستمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران دەكات، ئەوەش بە ئامانجی‌ "كەم كردنەوەی‌ خەرجی‌ و زیاد كردنی‌ داهات" وەک خۆیان پێشتر رایانگەیاندبوو.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12982

Your Comment

You are replying to: .
captcha