بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا پاش داگیر کردنی شاری عەفرین لە 18ی مارچی 2018 ئێستا هەڕەشەی کردووە شاری مەنبج لە مەودای 100 کیلۆمەتریی عەفرین کونترۆڵ دەکات و هێزە کوردەکان لەو شارە وەدەر دەکات، بەڵام بە پێچەوانەی عەفرین ژمارەیێک زۆر لە هێزەی ئەمریکا کە نزیک لە 350 کەسن ئێستا لە دەورووبەری مەنبج جێگیر بوونە.
هێزە کوردەکانی مەنبج بە هەواڵدەریی فەرەنسا-یان گوتووە هێزەکانی سەربە تورکیا بەردەوام مۆڵگەی هێزە کوردەکان بوردوومان دەکەن. هێزە کوردەکانیش لە ئامادەباشی دان.
بەگوێرەی هەواڵی فرانس پرێس، هێزەکانی ئەمریکاش خەریکی چاودێڕیی ناوچەکەن و کۆپتەرە ئەمریکییەکان لەو ناوچەیەدا دەسووڕێنەوە. خەلیل مستەفا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەڵێت هاوپەیمانان بەسەرکردەیی ئەمریکا بە وردی ناوچەکە چاودێڕی دەکەن و ئەمریکاش بنکەیێکی سەربازیی لە نێوان مەنبج و حەلەب لە گوندی ئاسالیا دروست کردووە.
چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریاش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیێنێت 350 کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە شاری مەنبج جێگیر بوونە کە زۆرینەیان ئەمریکی-ن. شایەتحاڵانی خۆجێیش باس لە زیاد بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و جێگیر کردنی چەکی قورس و تۆپخانە لە مەنبج دەکەن.
محەمەد ئەبووعادل سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی شاری مەنبج بە AFPی وتووە هەڕەشەکانی تورکیا جیدی دەگرین و هاوپەیمانانیش هێزەکانیان لە دەورووبەری مەنبج زیاد کردووە.
عەبدولکەریم عومەر لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا لە بارەی ئەگەری چۆڵ کردنی مەنبج لە لایەن ئەمریکاوە دەڵێت: ئەگەری بەجێ هێشتنی مەنبج لە لایەن ئەمریکاوە زۆر کەمە قسە کردن لەو بارەیەوە هێشتا زووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment