به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێكۆڵه‌ران له ئاژانسی گه‌ردوونیی ئه‌مریكی (ناسا) به به‌كارهێنانی تلسكۆبی هابل "سوپه‌ر نۆڤا" به ڕێكکه‌وت ئه‌ستێره‌یێكی زه‌به‌له‌حی شینیان دۆزیوه‌ته‌وه که لێكۆڵه‌ران ناوی ئه‌ستیره دۆزراوه‌كه‌یان ناوه "ئیكارۆس".
پاتریک كیلی گه‌وره لێكۆڵه‌ر له ئاماده كردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ڕای‌گه‌یاندوووه كه ئه‌ستێره دۆزراوه‌كه دوورترین ئه‌ستێره‌ی تاقانه‌یه كه دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها 100 جار دوورتره له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه پێشتر دۆزراونه‌ته‌وه.
زانایان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌ستێره دۆزراوه‌كه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له توێژینه‌وه‌یێک له‌وه‌ی گه‌ردوون له قۆناغه‌كانی پێشووتر چۆن بوووه؟ به تایبه‌تیش كه ئه‌ستێره‌كه زۆر دووره له زه‌وییه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment