بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەدیب سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق ڕۆژی هەینی جەختی لەوە کردەوە هیچ هۆکارێک نییە کە پارتی دەعوە چاو لە پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق داپۆشێت و هێرشە میدیاییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئەو حیزبەش نابێتە هاندەرێک بۆ ئەو حاڵەتە.
ئەدیب باسی لەوە کرد دەبێ هۆکارێکی قبووڵکراو هەبێت تا ئەو حیزبە واز لەو پۆستە بهێنێت و بە گوێرەی دەستوور دەبێ سەرکەوتەه هەڵبژاردنی پارلەمان سەرۆکوەزیران دەستنیشان بکات.
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند سیستەمی موحاسەسە خەساری زۆری لە هاووڵاتیانی عێراقی داوە و هۆکاری سەرەکیی بێئاکامیی ڕەوتی سیاسی لە عێراقە و ئەمەش جێگای قبووڵ کردن نییە و دەبێ پۆستەکانی ئەم وڵاتە بدرێنە کەسانی لێهاتوو و توانا.
سەرچاوە: کونووز میدیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment