بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەت و دەستکاری کردنی پاشەکەوتی مووچە رایگەیاند: "ئەو بڕیارە پەیوەندیی بە خۆپیشاندانەکانەوە نییە، بەڵکوو لەم کاتەدا سەرچاوەکانی داهات و ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کرا بۆ ئەوەی ئەو پاڵپشتیەی داراییەی بۆ داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی ناوەندییەوە بێت، بووە هۆکاری ئەوەی ئەو هەنگاوە بنرێت".
دەربارەی ناڕەزایەتییەکانیش، دڵشاد شەهاب دەڵێت "ئەگەر حکوومەت 100% پاشەکەوتیشی هەڵوەشاندایێتەوە، هەندێک هەر ناڕەزەیەتییان نیشان دەدا و دەیانگوت قەرەبووەکەی رابردووشمان دەوێت، ئەگەر ئەویشیان پێبدرێت دەچنە سەر شتی دیکە. لە ئەوپەڕی خۆشگوزەرانی خەڵکێک هەر بەهەمان شێوە دەیوویست شەقام بۆ مەرامی سیاسی خۆی بجوڵێنێت و یاری بە هەست و سۆزی خەڵک بکات".
دڵشاد شەهاب پێیوایە، ئەو هەنگاوەی نراوە "هەنگاوێکی دڵخۆشکەر و گەورەیە، منەت نییە بەسەر فەرمانبەرانەوە بکرێت. سوپاسی چەند جارەی خۆڕاگریان دەکەین کە ئەوان بە مەینەتییەکانی خۆیان نەیانهێشت ئەو ئیدارەیە پەکی بکەوێت، زۆر باش لەوە تێگەیشتووین کاتێک کە فەرمانبەرێک چ مامۆستا بێت چ هەر توێژێکی دیکە، پارەی هاتووچۆی پێنەبێت، ئینجا دەوامی خۆشی بەجێ نەهێشت، بەتێکڕا ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خۆڕاگری نیشانیاندا بەڕاستی بێوێنەیە لە دونیادا".
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment