بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوە شەوی ڕابردوو دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی سایە، سێوەک و هه‌ڵه‌موون لە دۆڵی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندز بۆردوومان دەکەن.
قایمقامی قه‌زای رواندزیش دەڵێت، دوو رۆژە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە ئاسمانی بناری قەندیل لە سنووری قه‌زاكانی پشده‌ر، رواندز و چۆمان دهسووڕێنەوە.
كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای رواندز به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "له كاژێر 21:00ـی شه‌وی چوارشه‌ممه ( 28-3-2018) دوو فڕۆكه به ئاسمانی ناوچه‌كەدا دەسووڕێنەوە و تاوەکوو ئێستاش سێ‌جار به خه‌ستی كه‌وتوونه‌ته بۆردوومان كردنی گونده‌كانی سایه، سێوەک و هه‌ڵه‌موون له دۆڵی ئاكۆیانی سه‌ر به قه‌زای رواندز".
قایمقامی قه‌زای رواندز دەڵێت، هه‌ردوو گونده‌كه وه‌رزینه و له‌و كاته‌دا ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژانه له‌و وه‌رزه‌دا جووتیاران سه‌رقاڵی كشتوكاڵ كردن و به خێو كردنی مێشه‌نگ ده‌بن و بۆردوومان كردنیان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه رووبه‌ڕووی زیانی ماڵی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كاته‌وه.
دۆڵی ئاكۆیان به دووریی 140 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment