وەرگرتنەوەی کەرکووک لە کوردەکان ئەمنیەتی ئەو شارەی تێک نەداوە

بەشی جیهان- فەرماندەیێکی باڵای ئەرتەشی ئەمریکا دەڵێت پێچەوانەی ڕای کوردەکان، هەوڵی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە 16ی ئاکتەوبر بۆ وەرگرتنەوەی کەرکووک نەبووە هۆی خراپتر بوونی باری ئەمنیی ئەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە هەواڵنێرانی وت: مانگی ئاکتەوبر کە دەوڵەتی عێراق کۆنترۆڵی کەرکووکی بەدەستەوە گرت دۆخی ئەمنیی ئەو شارەی تووشی مەترسی نەکرد.

ناوبراو جەختی کرد پێچەوانەی بیری کوردەکان کە هەڕەشە لە خراپتر بوونی دۆخی ئەمنی کەرکووک دەکەن دۆخی ئەمنیی ئەو شارە باشتر بووە.

جەنراڵ ئاندرۆ کرافت وتیشی: لە هەندێک ناوچە وەکوو کەرکووک و دووزخورماتوو هەندێک جووڵە لە لایەن ژمارەیێک لە ئەندامانی داعشەوە دەبینرێت بەڵام ئێمە لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا چاودێڕییان دەکەین و بە ڕای من دۆخەکە لەچاو مانگی ئاکتەوبری 2018 باشتر بووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12900

Your Comment

You are replying to: .
captcha