بەپێی هەواڵی کوردپرێس حكوومهتی ههرێم له ڕاگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، "پێویستە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن بە گیانى یەکتر قبووڵ کردن و رێزگرتن لە راى بەرامبەر و رەچاوى بنەماکانى مافى ئازادى رادەبرین بەڕێوە بچێت و گشت لایەنەکان خۆیان گشت لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لە هەر جۆرە توندوتیژى و ناوزڕاندن و کارى نایاسایى".
حكوومهتی ههرێم ئاماژهی بهوهش دا، "پێویستە گشت فەرمانگەکانى حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگى تەواو بکەن لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و کار بکەن بۆ بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشە و ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەپێى بنەماکانى مافى مرۆڤ".
دهقی ڕاگهیهندراوهكهی حكوومهتی ههرێم:
لەگەڵ نزیک بوونەوەى وادەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى فیدراڵ و دەست پێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، داوا لە گشت لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتییان و پالێوراوان و لایەنگرانیان دەکەین کە لەکاتى ئەنجام دانى بانگەشەى هەڵبژاردن، پابەندى ئەم خاڵانەى خوارەوە بن:
• حکوومەتى هەرێمى کورستان جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنى مافى گشت پالێوراوان و لیست و لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى و عێراقى کە بە فەرمى تۆمار کراون لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردەکان، بۆ ئەنجامدانى چاڵاکییەکانیان و بانگەشەکردن بە ئازادى و لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییەکان. هەر پالێوراوێک و لیستێکى هەڵبژاردن یان لایەنى سیاسى لەکاتى روودانى هەر دەستدرێژییێک لە هەر لایەکەوە بۆى هەیە سەردانى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات.
• پێویستە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن بە گیانى یەکتر قبووڵ کردن و رێزگرتن لە راى بەرامبەر و رەچاوى بنەماکانى مافى ئازادى رادەبرین بەڕێوە بچێت و گشت لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لە هەر جۆرە توندوتیژى و ناوزڕاندن و کارى نایاسایى. و پابەندبن بە رێسا و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و یاسا پەیرەوکراوەکانى حکوومەتى هەرێم.
• پێویستە گشت فەرمانگەکانى حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگیى تەواو بکەن لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و کار بکەن بۆ بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشە و ئەنجام دانى هەڵبژاردن بەپێى بنەماکانى مافى مرۆڤـ و پاراستنى مافى دەنگدەران و پالێوراوان و هاووڵاتییان.
Your Comment