کرماشان میواندای میهرەجانی مۆسیقای بارانا

بەشی کرماشان- یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کرماشان شاری مۆسیقا بە پەسەند کردنی بەڕێوچوونی میهرەجانی مۆسیقای بارانا بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندازیار ڕەزایی شارەوانی کرماشان لە یەکەمین کۆبوونەوەی بەڕێوەبردنی ئەو میهرەجانەدا وتی: کرماشان پێتەختی فەرهەنگ و هونەری ئێرانە و ئەوەشی لە بواری مۆسیقا و سینەمادا بە باشی سەلماندووە، بۆ ڕێز گرتن لەو هونەرە بەبایەخە دەبێت بەرنامەرێژیی دروست بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: میهرەجانی بارانای 1 کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە حەساری ئاسەواری جیهانیی بێستوون بەڕێوە چوو هەنگاوی یەکەم بوو بۆ پاراستنی هونەرەکانمان.

شارەوانی کرماشان وتیشی: ئێستا بە ڕێکخستنی ناوەندی بڕیاردانی میهرەجانی بارانا دەتوانین خاڵە لاوازەکانی خولی پێشوو چارەسەر بکەین و بە بەرنامەڕێژیی دروست بەستێن بۆ بەناوبانگتر بوونی ئەو میهرەجانە فەراهەم بکەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12878

Your Comment

You are replying to: .
captcha