بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە مەنسوور بوعەیجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
مەنسوور بوعەیجی دەڵێت: حکوومەتی عێراق دەبێت هەر بەو جۆرە دانووستان لەگەڵ تورکیا بکات، کە ئەوان لەگەڵ ئێمەی دەکەن، هەڵسوکەوتی دبلۆماسیانە لەگەڵ ئەردۆغان وەڵام ناداتەوە، چوونکە ئەردۆغان تەنیا لە مەنتقی هێز تێدەگات.
ناوبراو وتیشی: ئەردۆغان خەونی ئیمپراتورییەتی عوسمانییەکانی لە سەر دایە، دەیەوێت دەست بە سەر بەشێک لە خاکی عێراقدا بگرێت و دۆخی ناکۆکی وڵاتانی دراوسێ وەک هەل بقۆزێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە: پێویستە وەک لایەنێکی هێرشکەر دانووستان لەگەڵ حکوومەتی تورک بکرێت، ئەو هێڕشەی ئەوان دەیکەن جیاوازییێکی ئەوتۆی لەگەڵ هێرشی داعش نییە، با ئەردۆغان باش بزانێت کە عێراق وڵاتێکی لاواز نییە و دەتوانێت لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی ئاسمانی و زەمینیدا بەرگری لە خۆی بکات.
بوعەیجی ئاماژەی بە هەبوونی هێزە تورکییەکان لە خاکی عێراقیدا کرد و رایگەیاند: پێویستە هێزە تورکییەکانی ناو خاکی عێراق بە زووترین کات لە خاکمان بچنە دەرەوە.
مەنسوور بوعەیجی لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: با ئەردۆغان لەوە تێبگات کە ئێمە قبووڵی ناکەین سەروەریمان پێشێل بکرێت، عێراق لە بەرامبەر هێرشیاندا دەپارێزین، وەک چۆن لە دژی داعش دا بەرگریمان لە خاکەکەمان کرد، ئەردۆغان و داعش دوو ڕووی یەک دراون.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment