خۆپیشاندان‌ و ناڕەزایی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەستی‌پێكردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خۆپیشاندان ‌و ناڕەزایی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە دژی سیاسەتەكانی حكوومەت دەستی‌پێكردەوە و بڕیارە بەردەوامیشی هەبێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە و بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەک لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ‌و كەلار و كۆیە و رانییە و هەڵەبجە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستی‌پێكردۆتەوە.

جگە لەو شارانە لە چەند شارۆچكەیێكی تریش خۆپیشاندان دەستی‌پێكردوووە و بەشداربوانی خۆپیشاندانەكانیش جەخت لە بەردەوامی خۆپیشاندانەكان دەكەنەوە.

خۆپیشاندان ‌و ناڕەزاییەكان لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە دەستی‌پێكردوووە كە پەیوەندی بەوەوە هەیە حكوومەتی هەرێم ناتوانێت لە كاتی خۆی ‌و بە شێوەی تەواو مووچەی مانگانەی فەرمانبەران ‌و مامۆستایان بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12871

Your Comment

You are replying to: .
captcha