هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق كرد.

کوردپرێس:

لە دیدارێکدا کە ژمارەیێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق كرا و بە بایەخەوە باس لە رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا و جەخت لە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگیی زیاتر کرایەوە لەپێناو سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک.

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد و باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەكانی هەرێم و عێراق كرا و بەبایەخەوە قسەش لە رێوشوێنەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا.

هەر لە دیدارەكەدا دەرچەكانی چارەسەركردنی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم خرایەبەرباس، كە دەستوور وەك مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەكە و گەیشتن بە رێككەوتن وەسف كرا.

هەر لە كۆبونەوەكەدا خستەگەڕی ھەوڵەكان و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و ھەرێم دووپاتكرایەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و كاری ھاوبەش، كە ئەم ھەنگاوەش لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا دەبێت.

*له PUK media وەرگیراوە

News Code 1287

Your Comment

You are replying to: .
captcha