کوردپرێس- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ شنگال گوتی: "ده‌كرێت به شێوه‌یێك له شێوه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌و باره‌وه له عێراقه‌وه به‌رپرسێك دێته توركیا. هیوادارین، حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای خۆی له شنگال ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر كێشه‌یێك هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا، با دیداره دووقۆڵییه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه شنگالیشمان زۆر پێ قبووڵ ناكرێت".
به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ شاری ڤارنای بولگاریا به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له لووتكه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك لێدوانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چوونی سوپای عێراق بۆ ناو شنگال، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، هه‌واڵ هه‌یه كه له ئێواره‌ی دوێنێوه حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ندێك هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ شنگال.
هەروەهاش لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا پرسی منبج دووبارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکەن؟ ئەردۆغان رایگەیاند، پرسی منبج بۆ خۆیان شتێکی نوێ نییە و لە سەردەمی ئۆباماشدا لەسەری چڕبوونەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە قسەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما کرد کە گوتبووی "بێگومان پەیەدە و یەپەگە لێرە نامێنێتەوە. ئەوان بۆ رۆژھەڵاتی فورات دەکشێنەوە"، لەوبارەیەوە رایگەیاند لە دوای ئۆباما، ئیدارەی نوێی ئەمریکاش ھاوشێوەی ئەو بەڵێنەی پێیان داوە.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەمانە لە نزیک و دوورەوە پەیوەندییان بە ئێرە نییە. ئەوێ نزیکەی سەدا ٩٠ی دانیشتووانی لە عەرەب پێکدێت. ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە، ئێرە رادەستی خاوەنەکانیان بکەینەوە. پێشتریش بەڕێز تیلەرسن لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە گفتوگۆکانماندا پێشنیازی ئەوەی کرد کە پێکەوە ئاسایشی منبج دەستەبەر بکەین. کاتێک گوتی 'پێکەوە ئاسایش دەستەبەر بکەین چی لێ تێدەگەین؟ ئێمە نیازی چوونمان بۆ ئەوێ نییە و ئەمریکا-تورکیا پێکەوە ئاسایشی ئێرە دەستەبەر بکەن'. ئەو خاڵەی ئێستا لێین ئەمەیە. دەتوانین پێکەوە بە ھاوبەشی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش جموجۆڵ بکەین، بەڵام پێم وایە ھەڵوێستێکی وەک 'ئێمە لێرە دەرناچین، ئێمە لێرەین' ئیرادەی خودی ترەمپ نییە. ئێمە بێگومان لەم جۆرە پێشھاتانەدا دەستبەجێ لەگەڵ ترەمپ و پوتین ئەم جۆرە گفتوگۆیانە دەکەین و لە گفتوگۆکردنیش بەردەوام دەبین".
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پێشنیازەکەی تیلەرسن کە "ئایا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەتان لەگەڵ ترەمپ بە چی گەیشتن؟" ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بێگومان ئەوە وەک پێشنیازی ئەمریکا دەڕوانن و گوتی: "بەڵام تێڕوانینی ئێمە لەوبارەیەوە دیارە. ئێمە لەبارەی منبج چی دەڵێین؟ وەک تورکیا ئێمە بێگومان لێرەدا وەک ھێزێکی داگیرکەر لێرە نەماوینەتەوە. کێ خاوەنی ئێرە بێت، ئێمە رادەستی ئەوانی دەکەینەوە. لەوبارەیەوە با ھاوکاری پێشکەش بکەین. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی ئەمریکا ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی رووسیا ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی ئێران ئەمەیە. پێویستە ھەموو پێکەوە ئەمە بکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment