بەپێی هەواڵی کوردپرێس دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی ئەمڕۆ دوو شەممە لە یاداشتێكدا، پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانەكان راگەیاند و داوایان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بەدەم داوای خۆپیشاندەرانەوە بچێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوو رۆژە لە بەردەم دادگای گشتیی سلێمانی، خۆپیشاندان بەردەوامیی هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكوومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە مووچەی تەواو بدات بە فەرمانبەران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment