شه‌پۆلێکی دیکه‌ی بارین ئاسمانی وڵات ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی ئێران- کارناسی که‌شناسی ده‌ڵێت: شه‌پۆلێکی دیکه‌ی بارین به‌ هه‌ڵکردنی بای توند و خه‌سارێکی زۆر ئاسمانی وڵاتی گرتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌سغه‌ری بۆ هه‌واڵده‌ریی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕاگه‌یاند: به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ئه‌مساڵ بارینی که‌ممان بوووه‌ دیارده‌ی تۆز و خوڵ که‌ ساڵانی ڕابردوو له‌ مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ ده‌ستی‌پێده‌کرد ئه‌مساڵ ئه‌م دیارده‌یه‌ زووتر هاتوووه‌ و ئه‌مه‌ش هۆشدارێکه‌ که‌ له‌ داهاتوودا که‌ش و هه‌وای باشمان نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ ئه‌مساڵی ئاویدا ته‌نها له‌سه‌دا 40 بارینمان بوووه‌.

کارناسی که‌شناسی له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: شه‌پۆلێکی دیکه‌ی بارین که‌ به‌ هه‌ڵکردنی بای توند و خه‌سارگه‌لێک له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هاوڕێ بوو، هاتۆته‌ ئاسمانی وڵات و بارینه‌کان ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

ناوبراو وتیشی: پێشبینی ده‌کرێت بارینه‌کان له‌ پارێزگای کوردستان به‌ شێوه‌ی ته‌رزه‌ بێت.

ئه‌سغه‌ری ڕاشی‌گه‌یاند: پارێزگاکانی زه‌نجان، هه‌مه‌دان، مه‌رکه‌زی، تاران، ئه‌لبورز، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل و که‌ناره‌کانی ده‌ریای خه‌زه‌ر بارینیان ده‌بێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ فێنک‌ترین ڕۆژی حه‌فته‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12830

Your Comment

You are replying to: .
captcha