به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت مهتینێر نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی داد و گه‌شه له کۆنفڕانسێکدا له ژێر ناوی "ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه تورکیاین" ڕایگه‌یاند: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‎ڵ په‌که‌که هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئایدئۆلۆژیای کوفر بسه‌پێنێته سه‌ر کورددا. هیچ کوردێکی موسڵمان له‌گه‌ڵیاندا نییه. ئایدئۆلۆژیای ئه‌وان به پشتبه‌ستن به نکۆڵی ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێ بڵێم که به‌داخه‌وه له نێوانیاندا برایانی بائیمانی کوردیش هه‌یه. ئه‌و که‌شتییه‌ی که ئه‌وان سوواری بوون ئه‌وان به سڵامه‌ت ناگه‌یێنێته به‌ره‌و، به‌ڵام له که‌شتیی PKK سووار بوون و له‌وێدا 5 که‌ڕه‌ت نوێژ ده‌خوێنن. به‌ڵام ئه‌وه بزانن و ئاگادار بن که قیبله‌ی PKK جیاوازه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو ئه‌وه به خه‌ڵک ڕابگه‌یێنین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: به‌ڵێ ده‌سه‌ڵات زۆر گرینگه به‌ڵام جگه له ده‌سه‌ڵاتیش شتگه‌لێکی تریش هه‌یه که گرینگی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات هه‌موومانی گۆڕیوه، دهیشگۆڕێتیش. هه‌ر که‌س ده‌ڵێت که نه‌گۆڕدراوه هه‌ڵه ده‌کات. ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆڤ مه‌سمووم ده‌کات. ئێمه چاوه‌ڕوانی بێ ده‌ماری له هه‌ژاران ده‌که‌ین له حاڵێکدا که بێ ده‌ماری بۆ هه‌ژاران پێویست ناکات، مه‌گه‌ر جگه له بێ ده‌ماری بژارده‌یێکی دیکه‌شیان هه‌یه؟ بێ ده‌ماری شایسته‌ی خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵاته.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسهل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment