به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا که له لێدوانێکدا له کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه له سامسۆن ڕایگهیاندوووه: له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات 2 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆش کۆنتڕۆڵ کرا و 160 هه‌زار په‌نابه‌ر له تورکیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جرابلۆس، رای و باب. ئێستاش له عه‌فرین له کاتی کۆتاییی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین، گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین دهستیپێکردوووه. له نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه ته‌نها تورکیایه که ئاوه‌ها ئیراده‌یێکی له خۆی نیشان داوه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ده‌ژین پاش بینینی دۆخه‌که له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، مه‌نبه‌ج، گرێ سپی، کۆبانێ بۆ تورکیا په‌یام ده‌نێرن تاکوو ئاشایش و ئارامش و هێمنایه‌تی بگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ش. ئینشاڵڵا وڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌وانیش ده‌ده‌ینه‌وه. له ماوه‌یێکی که‌مدا له‌وێ ده‌بین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: وتوومان که تا کۆتایی به‌دوایاندا ده‌چین، ئاوههاشمان کرد. له جودی، گابار، تندۆرک، بستلهر ده‌ڕه له‌ر، درێژه به داواکارییه‌کانمان ده‌ده‌ین. بۆ سووریا هه‌ڵاتن، دیسانه‌وه داواکاریمان بۆیان کرد. درێژه به‌م ڕه‌وته ده‌ده‌ین. ئێمه ڕێگای باپیرانمان گرتۆته به‌ر. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرمان به ئیلهام وه‌رگرتن له شوناسی شه‌ڕڤانیی باپیرانمان دهستپێکردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment