مێهره‌جانی "ایران کودک" له‌ مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی کوردستان- دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ 4ی خاکه‌لێوه‌ مێهره‌جانی "گه‌شتیاریی ئێران کووده‌ک" به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شه‌فێعی قائمقام، حه‌مید سکه‌نده‌ری جێگری گه‌شتیاریی کوردستان و دیکه‌ی به‌رپرسانی باڵای شاری مه‌ریوان له‌ ده‌ریاچه‌ی زرێباری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریاد حه‌دادیان به‌رپرسی میراتی فه‌رهه‌نگیی شاری مه‌ریوان ڕای‌گه‌یاند: مێهره‌جانی گه‌شتیاریی ئێران کووده‌ک به‌ ئامانجی ناساندنی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مه‌ریوان به‌ مه‌به‌ستی ڕاکشانی زیاتری گه‌شتیار بۆ ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: "ئه‌و مێهره‌جانه‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پێشوازی زۆری لێکرا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12818

Your Comment

You are replying to: .
captcha