بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەم شەو لە شەقامی کۆماری نزیک باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک بۆمبێکی لاستیکی بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقیەوەتەوە لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادیش بە شوێنی تەقینەوەکە گەیشتووە .
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕاشیگەیاند، دواتر هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ئەنجامدانی تەقینەوەکە.
ئەفراسیاو کامیل وتیشی، هاتوچۆی ئەو شوێنە قەدەغە کراوە لە پێناو ئەنجام نەدانی کاری نەخوازراوی لەو شێوەیە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک.
Your Comment