تەقینەوەیێک لە شەقامی کۆماری لە شاری کەرکووک ڕووی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: تەقینەوەیێک لە کاتژمێر ٩:٤٥ ئەم شەو لە شەقامی کۆماری نزیک باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک ڕووی دا و و چوار کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەو بارەیەوە ڕای‌گەیاند، ئەم شەو لە شەقامی کۆماری نزیک باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک بۆمبێکی لاستیکی بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقیەوەتەوە لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادیش بە شوێنی تەقینەوەکە گەیشتووە .

وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕاشیگەیاند، دواتر هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ئەنجامدانی تەقینەوەکە.

ئەفراسیاو کامیل وتیشی، هاتوچۆی ئەو شوێنە قەدەغە کراوە لە پێناو ئەنجام نەدانی کاری نەخوازراوی لەو شێوەیە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک.

News Code 12813

Your Comment

You are replying to: .
captcha