بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ماوەی ٢ حەفتەیە هێرشی چڕی دژ بە پەکەکەی لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە و پاش هۆشداری سەرکۆماری تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر شەنگال ئێستا لە هەڵمەتێکی نوێدا ئەو وڵاتە ژمارەیێکی زۆری کۆماندۆی ناردۆتە هەرێمی کوردستان و لە ناوچەی زاپ و دەوروبەری شاخی کۆکۆزەر و ناوچەی کانیماسی بنکەیێکی سەربازیی دامەزراندووە.
سوپای تورکیا لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: لە هەر شوێنێک پێویست بێت لە هاتوچۆی هێزەکانی پەکەکە بۆ ناو خاکی تورکیا ڕێگری بکرێت ئەوا هێزەکانی سوپای تورکیا بنکەی کاتیی سربازی دادەمەزرێنن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کەوتوونەتە دەست، هێزەکانی سوپای تورکیا لە پێشڕەوییەکانی ئەم دواییانە لە خاکی هەرێمی کوردستان چوونەتە ناوچەی کانی ڕەش لە هاکورکی باکووری عێراق و ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیاش لەمبارەوە ڕایگەیاندووە لە پێکدادانەکانی ئەو ناوچەیەدا تا ئێستا ٥٥ ئەندامی سەربازیی پەکەکە کوژراون و هێزە چەکدارەکانی تورکیا بۆ یەکەم جار لەو ناوچەیەدا بنکەیێکی سەربازییان کردۆتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهوریەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment