بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا مەهدی خالسی لە وتاری نوێژی هەینیی شاری کازمییەی بەغدا وتی: هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق شەفاف و ئازاد و تەندرووست نییە بەڵکوو تەنیا بۆ ئەوە بەڕێوە دەچێت ببێتە سەرپۆشێک بۆ پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ داگیر کردن و لەناو بردنی عێراق و لە ڕاستیدا دەرەنجامی سندووقەکان هەر ئەوە دەبێت کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دیاریی دەکات.
خالسی وتیشی: لە ئێستادا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڕیاری ئەوە دەدات کێ لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت و کێ سەرکەوتوو نابێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی " الغدپرس"
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment