باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پارلەمان دیاری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعێکی ئایینیی عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمان لەو وڵاتە بە سەرپۆشێک دەزانێت بۆ داگیر کردن و لەناو بردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا مەهدی خالسی لە وتاری نوێژی هەینیی شاری کازمییەی بەغدا وتی: هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق شەفاف و ئازاد و تەندرووست نییە بەڵکوو تەنیا بۆ ئەوە بەڕێوە دەچێت ببێتە سەرپۆشێک بۆ پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ داگیر کردن و لەناو بردنی عێراق و لە ڕاستیدا دەرەنجامی سندووقەکان هەر ئەوە دەبێت کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دیاریی دەکات.

خالسی وتیشی: لە ئێستادا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڕیاری ئەوە دەدات کێ لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت و کێ سەرکەوتوو نابێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی " الغدپرس"

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12804

Your Comment

You are replying to: .
captcha