ئەمریکا خەریکە بنکەی ئەنجێرلیک چۆڵ دەکات

بەشی تورکیا- بنکەی دێبکافایلی ڕژیمی زایۆنی بۆ هەواڵ و شیکاری لە ڕێگای هەواڵێکەوە باسی لەوە کردووە ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکە بنکەی ئاسمانیی ئەنجێرلیکی تورکیا بنەکی ئاسمانیی وڵاتی قەتەر چۆڵ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەی دێبکافایل بۆ هەواڵ و شرۆڤەکاری سەر بە ڕژیمی زایۆنی و نزیک لە ڕێکخراوی مووساد لە هەواڵێکدا ئیدیعای کردووە بە گوێرەی هەندێک زانیاریی وەدەست هاتوو لە سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمریکا ئەو وڵاتە خەریکی چۆڵ کردنی ببنکەی ئاسمانیی ئەنجێلیکی تورکیا و بنکەی ئاسمانیی وڵاتە قەتەرە.

سەرچاوەیێکی سەربازی لەمبارەوە بە دێبکافایلی ڕاگەیاندووە یەکێک لە گرینگترین هەڵمەتەکانی دەوڵەتی ترەمپ چۆڵ کردنی ئەنجێرلیکی تورکیایە و ئەگەرچی ئەم هەواڵە چەندەها جار ڕاگەیێندراوە و دیسان وەدرۆ خراوەتەوە بەڵام ئەمجارەیان ڕاستە. ئەمریکا هەر لە ئێستاوە خەریکە جیهازات و فڕۆکە شەڕکەرەکانی بۆ ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگوازێتەوە و پێنتاگۆن ناوچەی ئاندراویدا لە باشووری یوونانی بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردووە.

لە هەواڵەکەدا هەروەها باس لە چۆڵ کردنی بنکەی ئاسمانیی قەتەریش کراوە و هاتووە: ئەم دوو کارە پێوەندییان پێکەوە هەیە. ئەردۆغان پشتیوانێکی گەرم و گوڕی ئەمیری قەتەر لە ناکۆکییەکانی نێوان قەتەر لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی بوو. تورکیا ماوەیێک پێش ئێستا بنکەیێکی سەربازیی گەورەی لە قەتەر دامەزراندووە و عەرەبستان و ئیمارەتە یەکگرتووەکان دوو هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکا لە ناوچەکەدان. ئەم دوو یاریکەرەی کەنداوی فارس تورکیا و قەتەر بە دوژمنانی هەتایی خۆیان دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12803

Your Comment

You are replying to: .
captcha