بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوشیار عەبدوڵڵا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە داوای لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرد دژ بە تورکیا سکاڵا تۆمار بکات و وتی: شەهید بوونی ٤ هاووڵاتیی مەدەنی لە ناوچەی باڵەکایەتیی هەولێر جەنایەتێکی دژ بە هاووڵاتیانی بێبەرگەی هەرێمی کوردستانە.
هوشیار عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد دوو مانگ پێشتریش هۆشداریی پێویستمان سەبارەت بە زێدەڕۆییەکانی تورکیا بە تایبەت لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی پارتی داوەتە حکوومەتی ناوەندی و دەریبڕی: داگیرکارییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک کە هێڕش دەکاتە هاووڵاتیان کە سەرگەرمی جێژنی نەورۆز بوون و بە ئێستاشیەوە بەغدا هەڵوێستی یەکلاکەرەوە و بەبڕشتی لەمبارەوە نییە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە پێویستە بەغدا دژ بە داگیرکارییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سکاڵا بەرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرچاوە: هەواڵدەریی "الاتجاه پرس"
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment