بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی هێرش بۆ سەر مزگەوتی موسوڵمانان لە وڵاتی ئاڵمانیا وتی: لەمبارەوە دوو یاداشتی فەرمیمان ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە.
ئاکسۆی هەروەها ئاشکرای کرد: تەنیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا هێرش کراوەتە سەر ٢٨ مزگەوت و ساڵی ٢٠١٧ەشی لەگەڵ کۆ بکەینەوە سەرجەم زیاتر لە ١٠٠ هێرش کراوەتە سەر مزگەوتەکانی وڵاتی ئاڵمانیا.
سەرچاوە: هەواڵدەریی SonDakika
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment