لە سەرەتای ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە ئاڵمانیا هێرش کراوەتە سەر ٢٨ مزگەوت

بەشی تورکیا- حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕای‌گەیاند تەنیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ی زایینییەوە تا ئێستا لە وڵاتی ئاڵمانیا هێرش کراوەتە سەر ٢٨ مزگەوتی موسوڵمانان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی هێرش بۆ سەر مزگەوتی موسوڵمانان لە وڵاتی ئاڵمانیا وتی: لەمبارەوە دوو یاداشتی فەرمیمان ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئاکسۆی هەروەها ئاشکرای کرد: تەنیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا هێرش کراوەتە سەر ٢٨ مزگەوت و ساڵی ٢٠١٧ەشی لەگەڵ کۆ بکەینەوە سەرجەم زیاتر لە ١٠٠ هێرش کراوەتە سەر مزگەوتەکانی وڵاتی ئاڵمانیا.

سەرچاوە: هەواڵدەریی SonDakika

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12793

Your Comment

You are replying to: .
captcha