دابەش کردنی سووریا مەترسی دەخاتە سەر ناوچەکە

بەشی سووریا- ئیستیفان دمیستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە قەیرانی سووریا دەڵێت: دابەش کردنی سووریا مەترسی دەخاتە سەر هەموو ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیستیفان دمیستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە قەیرانی سووریا ئاماژەی دا بە قەیرانی سووریا و ڕایگەیاند: لە ئێستادا سووریا دابەش بووە و لە ژێر کونترۆڵی چەند گرووپی جیاوازە، ئەو دابەش بوونە نەک تەنها بۆ سووریا بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکە مەترسیدارە.

ناوبراو درێژەی دا ئەگەر پڕۆسەیێکی سیاسی گشتگیر هەموو گرووپەکان بە تایبەت سوننەکان نەگرێتە بەر، داعش دەتوانێت بۆ جارێکی دیکە چالاکییەکانی لەو وڵاتە دەست پێبکاتەوە. بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا 350 ملیار دۆلار پێویستە ئەگەر سیاسەتێکی نوێ لە سووریا جێگیر نەکرێت بانکی جیهانی و یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریی لە ئاودان کردنەوەی سووریا ناکەن.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60133

News Code 12735

Your Comment

You are replying to: .
captcha