بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی دا بە هەواڵی تاڵان کردنی عەفرین لە لایەن هێزەکانی سوپای ئازادەوە و وتی: هەندێک لە گرووپەکان لە لە سەرخۆ هەنگاویان هەڵگرتووە و ئەنقەرە هەواڵی تاڵان کردنی عەفرین لە لایەن سوپای ئازادەوە تاوتوێ دەکات.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: لە بارەی منبج-یشەوە لەگەڵ ئەمریکا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت لەگەڵ ئەمریکا ڕووبەڕوو نابینەوە. گۆڕینی بەرپرسان نابێتە هۆی گۆڕدرانی سیاسەتە گشتییەکانی وڵاتێک.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment