کوردپرێس:
له‌میانی وتووێژێك له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا شێخ جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی لەکێشەی نێوان لایەنە سیاسیە کوردییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت "ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م میلله‌ته بووایه و له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت بووایه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بووایه یاخود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ڕاست و دروست و هه‌ڵه بووایه له‌سه‌ر سیاسه‌تی فكر و مه‌بادئی بووایه من پێم وایه، یان لەسەر دەوڵەتی کوردی و مەسەلەی نەتەوایەتی بووایە، چاره‌سه‌ره‌كان ئاسان ده‌بوو کەواتە خەڵک دەبێت خۆی بزانێت ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەسەر چیە؟ مادام لەسەر خەڵک و کوردستان و شتی باش نەبێت".
ده‌شڵێت "من پێم وانییه چ له‌هه‌رێمی كوردستان و چ له‌عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و بنه‌ما و سیاسه‌تی ڕاست و سیاسه‌تی دروست ناكۆكییه‌كان هه‌بێت".
دەربارەی ئەوەی تاچەند بەشداری نەکردنی بەشێک لەلایەنەکانی هەرێم لەمەراسیمەکەی یاریگای (فرانسۆ هەریری) پەیوەندی هەبوو بەناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان؟ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" هه‌ر یه‌كێتی و پارتی نه‌بوو، گۆڕانیش بوو ڕه‌نگه حیزبی تریش له‌وێدا هه‌بوو بێت جگه له‌گۆڕان چه‌ند حیزبێكی تریش له‌وێ بوو ڕاسته به‌شێك له‌حیزبه‌كان نه‌هاتبوون به‌ڵام من پێموایه ئاگاداركراون خۆیان نه‌هاتبوون."
بەوتەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەنێوان خۆیاندا زۆر لەوە قوڵترە کەباس دەکرێت لەو ڕووە دەڵێت" ناكۆكییه‌كان له‌وه‌ش قووڵتره كه ئێستا به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشن و داشنیشن چاره‌سه‌ری بچووكترین كێشه‌یان پێ ناكرێت مانای ئه‌وه‌یه ناكۆكییه‌كان قوڵن خۆ ئه‌گه‌ر بوترێت ناكۆكییه‌كان شتێكی ڕووكه‌ش و ساده‌یە وانییه ئه‌گه‌ر قوڵ نییه بۆچی ناگه‌نه ئه‌نجامێك و بۆ "هه‌ریه‌كه‌ی له ئاشێك لێی ده‌كات؟"
ئاماژەی بەوەکرد ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەنێوان خۆیاندا لەسەر خاک و خەڵک و دەوڵەتی سەربەخۆ و ئەو بابەتانە نیە کەپەیوەستە بەخەڵک و خاک ئەی کەواتە ڕونتر دەمەوێت بپرسم ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەسەر چییە؟
چارەسەری ئەو ناکۆکییانەی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان به دیدی شێخ جه‌عفه‌ر " هیچ چاره‌سه‌رێك نییه، چاره‌سه‌رێك نییه دنیا له‌جووڵه‌دایه ئومێد ده‌كرێت گۆڕانكاریش له‌كوردستان هه‌بێت و ئه‌و براده‌رانه‌ش جارێكی تر بیری ئه‌وه‌یان بكه‌وێته‌وه، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانان و هه‌موو دنیا پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌شكرێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆمان بۆ دروست بكه‌ن هەوڵدەدەن له‌هه‌موو بوارێكه‌وه هاوکارمان بن له‌ڕووی ئابورییه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن له‌ڕووی سیاسی و ئیدارییه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاری خزمه‌تگوزاری بكه‌ن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن ئێمه ئه‌وانه ده‌بینین به‌درێژایی مێژوو كورد ئه‌و پشتیوانییه‌ی نه‌بووه كه‌ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی حه‌قه ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بكرێته‌وه، ئومێدیش ده‌كه‌م سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد واز له‌هه‌ندێك مه‌سه‌له بهێنن و بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان و داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان و ئه‌و قوربانی و فیداكارییه‌ی كه له‌پێناوی ئه‌م كوردستان و میلله‌ته داویانه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئه‌وه كۆتایی به‌كێشه‌كان بهێنن و بۆ خه‌ڵكی كوردستان و بۆ پارێزگاری كردنی ئه‌م كیانه و سه‌ركه‌وتنی زیاتر و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان".
کورد سەرکردەیێکی تێدانیە بتوانێت ئەو لایەنە سیاسییە ناکۆکانە کۆبکاتەوە؟ لەوەڵامدا شێخ جەعفەر مستەفا وتی" ئه‌گه‌ر ببوایه هه‌ڵبه‌ت كۆده‌كرایه‌وه و كۆی ده‌كردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌موویانی ده‌كرد سه‌رۆكی حیزب هه‌یه به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی میلله‌تێك ئه‌گه‌ر بڵێین ئێستا هه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆده‌كرده‌وه و فه‌رموون چیتان ده‌وێت و له‌چیتان كه‌مه و كێشه‌تان چییه؟ له‌م وڵاته‌دا ئه‌ركتان هه‌یه و له‌هه‌مانكاتدا مافتان هه‌یه له‌كه‌س قبوڵ ناكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و نیزام بێت ده‌بێت هه‌موو لایێكمان ملكه‌چی یاسا و نیزامی هه‌رێمی كوردستان بین."
دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد جێگری سەرۆکی هەرێم دەڵێت" کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد كێشه‌ی ئه‌مڕۆ نییه ئه‌وه به‌درێژایی مێژووه، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت كوردستان ژێرده‌سته‌ی ئه‌وان بێت و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌رن میلله‌ته‌كه‌مان هاوڵاتی پله دوو و پله سێ بێت هەروەها دووباره جارێكی تر من ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه كۆنتڕۆڵ له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندا نییه من پێمواییه ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵ له‌ژێرده‌ستی خۆیاندا بووایه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆشیان و نێوان به‌غداد و هه‌رێمی كوردستانیش زۆر به‌ئاسانی چاره‌سه‌رییان ده‌كرد."
لەکۆتاییی وتووێژەکەدا شێخ جەعفەر مستەفا ئەوەشی وت" من دووباره پێمووایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نیه‌تی چاكه‌ی هه‌یه و نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌یه به‌ڵام به‌رده‌می بۆمبه ده‌ته‌قێنرێته‌وه كۆسپ و ڕێگری و دژایه‌تی كردن و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌رەكیه، فشاركردنه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ستی تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد زۆر قورسه به‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌من هه‌مه خۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش بكرێت له‌حاڵه‌تێكیشدا، ئەوا وه‌ك به‌نجێكی مه‌وزوعی وایه كاتییه و بۆ چه‌ند مانگێك یان زیاتر یان كه‌متر له‌به‌رئه‌وه هیچ كاتێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌شێوه‌یه‌كی جه‌زری و بنه‌ڕه‌تی ناكرێت."
Your Comment